بەرپرسانی بەرشەلۆنە جارێکتر هەوڵی گواستنەوەی مۆریلۆ دەدەن

PM:04:09:24/12/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی بەرشەلۆنە جارێکتر هەوڵی گواستنەوەی مۆریلۆ دەدەن لەسەر داوای راهێنەر.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هانسی فلیکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە داوای کردووە بەهەر شێوەیەک بێت لە مێرکاتۆی زستانەدا بەرگریکارێک بگوازنەوە پێکهاتەکەی.

سپۆرت ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی سیانە کەتەلۆنیەکە بەتایبەت دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی لە ئێستادا خوێندنەوە بۆ چەند بژاردەیەک دەکات کە لەبەردەمیدایە.

ئاماژەی بەوەشداوە، جیسۆن مۆریلۆی بەرگریکاری بەرازیلی یانەی نۆتینگهام فۆرێستی ئینگلیزی بژاردەی یەکەمی بەردەم یانەی بەرشەلۆنەیە و جارێکیتر هەوڵی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵیدا دەدرێت.

رونیشیکردووەتەوە، هانسی فلیکی راهێنەری بەرشەلۆنە سەرسامە بە تواناکانی مۆریلۆ و پێیوایە زۆر گونجاوە بۆ شێوازی یارییکردنی بەتایبەت کە زۆر لیهاتووە لە دروستکردنی هێرش لە هێڵی بەرگریەوە بۆ هێڵی هێرشبردن.

لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی ئاس ئاشكرایکردووە، چەند ناوێکی تریش لەبەردەم یانە کەتەلۆنیەکەدایە کە ئەوانیش ستیفان دی فرای ئینتەر میلان و ئۆتامێندی بەنفیکا و سێنسی ئەتڵانتان.

خ . ک