هەواڵی چاوەڕواننەکراو لەسەر مباپێ بڵاوکرایەوە

AM:11:55:20/11/2021

10048 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید بێهیوا دەکرێت و سیناریۆیەکی چاوەڕواننەکراو رووبەرووی دەبێتەوە لە گواستنەوەی مباپێدا.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی هەواڵێکی چاوەڕواننەکراوی بڵاوکردەوە و دوپاتیکردوەتەوە کارگێڕی پاریس سان جێرمان بە ڕێژەیەکی زۆر کیلیان مباپێی هێرشبەری یانەکەیان ڕازیکردوە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیاندا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بە لێدوانێکی فایزە عەمری دایکی یاریزانە فەرەنسیەکە داوە کە ڕایگەیاندبوو دەرگایان کراوەیە بەمەبەستی ئەنجامدانی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ پاریس سان جێرماندا.

ئاشكراشیکردووە، گرێبەستە نوێکەی نێوان مباپێ و پاریس سان جێرمان بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت بەمەش وەک یاریزانی پاریس بەشداری لە مۆندیالی 2022 لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکات.

مارکا ڕونیکردوەتەوە، مباپێ نایەوێت بێبەرامبەر پاریس جێبهێڵێت وەک دڵسۆزیەک بەرامبەر ئەو ناوبانگەی یانەکە پێیبەخشیوە و دەیەوێت دوای ساڵی یەکەم بەرامبەر برێک پارە یانەکە جێبهێڵێت تا سوودێکی دارایی بە یانەکەی ببەخشێت.

دەشڵیت، لە گرێبەستە نوێکەدا مووچەی ساڵانی 30 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مباپێ کراوە بەڵم یاریزانەکە داوای زیاتر دەکات بەهۆی زیادبوونی باج لە وڵاتەکەیاندا.

خ . ک