PM:01:45:24/12/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ دڵخۆشن بە کارەکانی
سیمیۆنی و دەیانەوێت گرێبەستەکەی تا 2030 درێژبکەنەوە.
دێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی لە هاوینی ساڵی
2011ەوە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید وەرگرتووە و گرێبەستەکەشی لە
هاوینی ساڵی 2027 کۆتاییدێت و ماوەی 14 ساڵە بەردەوامە.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی مارکای
ئیسپانی دوپاتیکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پلانی ئەوەیان
داڕشتووە جارێکیتر گرێبەستی دێگۆ سیۆمیۆنی نوێبکەنەوە کە تا ساڵی 2030 بێت.
مارکا ئاماژەی بەوەداوە، یانە مەدریدیەکە
زۆر دڵخۆشن بە کارەکانی راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە بۆ یانەکەیان و تا ئەم ساتەش هیچ
کەسێکیتر لە سیمیۆنی بە باشتر نازانن بۆ مانەوە لە سەرکردایەتی یانەکەیان.
نوسیویەتی، کارگێڕی ئەتلەتیکۆ پێیانوایە
لە ماوەی 14 ساڵی رابردوودا بەهۆی سیمیۆنیەوە نرخی یانەکەیان پێنج هێندە
بەرزبووەتەوە و چەندین نازناوی گرنگیشی بۆ بەدەستهێناون.
مارکا دڵنیاییداوە لەوەی کە گرێبەستە
نوێیەکەی سیمیۆنی ئامادەیە کە پێشکەشی بکرێت و بڕگەیەکیشی تیادایە کە ئەو راهێنەرە
دەکرێتە سەرۆکی پرۆژەی داهاتووی یانەکە.
سیمیۆنی لەو کاتەوەی بووەتە راهێنەری
ئەتلەتیکۆ مەدرید لە 763 یارییدا راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی کردووە، 453 بردنەوە و
163 یەکسانبوون و 147 شکستی هەبووە، هەشت نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.
خ . ک