PM:01:01:24/12/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کارڤاخاڵ ئامادەیە لە هاوینی داهاتوو ریاڵ مەدرید
بەجێبهێڵێت و پەیوەندی بە غەرافەی قەتەرییەوە بکات.
بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی دانی کارڤاخال بە درێسی
یانەی غەرافەی قەتەرییەوە، هەرا لەنێو میدیاکانی ئیسپانیا و جیهان دەنێتەوە و
دەنگۆکانی رۆیشتنی ئەو ئەستێرەیە لە ڕیاڵ مەدرید گەیشتنە لوتکە.
خۆرخی پیکۆن، رۆژنامەنووسی ناوداری ئیسپانی رایگەیاندووە،
سەردانەکەی کارڤاخال بۆ قەتەر تەنها بۆ پشوو بووە، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کە
کۆتایی کاروانی ئەم بەرگریکارە لەگەڵ مێرێنگی زۆر نزیک بووەتەوە، کارڤاخال
بیری لەوە کردووەتەوە لە مانگی تەمموزی داهاتوو، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی، روو
لە خولی قەتەر بکات بۆ ئەوەی لەوێ لەگەڵ خۆسێلۆی هاوڕێی بەیەک بگەنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بەرگریکارەکە پێیوایە لە
ئەوروپا هیچ شتێکی تری نەماوە پێشکەشی بکات و دەیەوێت ساڵانی کۆتایی کاروانی
وەرزشی لە شوێنێکی بێ فشار و دوور لە پێکان بەسەر ببات، لەپێشینەی کارەکانی ئێستای
کارڤاخال چاکبوونەوەی تەواوەتییە لە پێکانەکەی بۆ ئەوەی لە ساڵی 2026 لەگەڵ ڕیاڵ
مەدرید یاری زیاتر بکات و پاشان بەشداری مۆندیال بکات، کە تەنها نازناوە لە
ژیانیدا بەدەستی نەهێنابێت.
کارڤاخال یەکێکە لە یاریزانەکانی جیلی زێڕینی
ریاڵ مەدرید، هەر بۆیە کارگێڕی یانەکە بڕیاری کۆتایی بۆ خۆی جێدەهێڵن، بەڵام هەموو
ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە سانتیاگۆ بێرنابیۆ خۆی بۆ ماڵئاواییەکی بەئازار بەڵام پڕ لە
شانازی لە ئەفسانەکەی ئامادە دەکات.