لیڤاندۆڤسکی و مولەر ئاماری نوێیان تۆمارکرد

AM:11:25:20/11/2021

1604 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی و مولەر بەرامبەر ئۆگسبۆرگ چەند ئامارێکیان لە مێژووی یانەکەیاندا تۆمارکرد.

دوای بەشداری پێکردنیان بەرامبەر ئۆگسبۆرگ لە هەفتەی 14 ی خولی ئەڵمانیدا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و تۆماس مولەر چەند ئامارێکی نوێیان تۆمارکرد.

لیڤاندۆڤسکی کە خاوەنی گۆڵی یانەکەی بوو لەو یاریەدا، تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، لیڤا ژمارەی گۆڵەکانی بەرامبەر ئۆگسبۆرگ لەیاریگای تیپی بەرامبەر لە مێژوویدا گەیاندە 11 گۆڵ.

تۆڕەکە ئاشکرایکردووە، لە مێژووی بۆندسلیگادا هیج یاریزانێک نەبوە بتوانێت تەنیا لە یاریگای یانەی بەرامبەردا 11 گۆڵ تۆمار بکات جگە لە لیڤاندۆڤسکی بەرامبەر ئۆگسبۆرگ و گێرد مولەر بەرامبەر شالکە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تۆماس مولەری هێرشبەری یانە باڤاریەکە یاری ژمارە 600ی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن ئەنجامدا لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەکاندا، بەمەبش بوە یەکەم هێرشبەری ئەڵمانی بتوانێت ئەو ژمارە یاریە بکات لە کاتی درووستبونی بۆندسلیگاوە.

تۆڕەکە ڕونیکردوەتەوە، مولەر تەنیا لە ساڵی 2021دا تا ئێستا 20 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی درووستکردووە کە زۆرترین ژمارەیە لەمساڵدا، ژمارەکەی پێشووی هەریەکە لە مەسعود ئۆزێل لە 2015 و دی ماریا لە 2011 و 2014 یەکسانکردەوە.

خ . ک