AM:11:03:20/11/2021
1928 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە بەهۆی
نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەنگە دیمبڵی بەخۆڕایی لەدەستبدات.
عوسمان دیمبلی
فەڕەنسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەکۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی
لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە کۆتایدێت و ڕەنگە بەخۆڕایی یانەکە بەجێبهێڵێت.
ڕۆژنامەی مۆندۆ
دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکرد کە بەرشەلۆنە بەهیچ شێوەیەک نایەوێت
دەستبەرداری ئەستێرە فەڕەنسیەکە بێت و هەوڵدەدات گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
لەلایەکی ترەوە
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی فشارێکی زۆریان خستووەتە سەر یاریزانەکە و
بریکارەکەی بۆ ئەوەی پێشنیاری یانەکەی ڕەتبکاتەوە و گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە.
دیمبلیش لە هەوڵەکانی
بەرشەلۆنە بێزارە چونکە تەنیا 40 ڕۆژ ماوە بۆ سەرەتایی 2022 و لەو کاتەشدا
یاریزانە فەڕەنسیەکە دەتوانێت بەخۆڕایی گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەکدا بکات کە خۆی
دەیەوێت.