AM:10:29:20/11/2021
1048 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیدری بەهۆی
پێکانەکەیەوە مانگێک دوور دەکەوێتەوە و لە 2022 دەگەڕێتەوە یاریگاکان.
پیدری گۆنزالێسی
ئیسپانی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی پێکانەکەیەوە دەناڵێنێت و سەرقاڵی وەرگتنی
چارەسەرە بۆ ئەوەی بە زووترین کات بگەڕێتەوە یاریکردن.
بەڵام ڕاپۆرتە
ڕۆژنامەنوسیەکان دوپاتیانکردەوە کە پیدری دوبارە لە ماسولکەی ڕانی چەپیدا تووشی
پێکان بووەتەوە و ڕەنگە نەتوانێت تا 2022 یاریبکاتەوە.
ئەو ڕاپۆرتانە
ئاشکراشیانکرد کە پیدری بۆ ماوەی مانگێک دوور دەکەوێتەوە و ئەوەش مانای وایە تا
سەرەتای ساڵی داهاتوو ناگەڕێتەوە یاریگاکان.
پیدری لە وەرزی
ڕابردوودا بەشداری ژمارەیەک یاری زۆری کرد لەگەڵ بەرشەلۆنە و ئیسپانیاشدا چونکە لە
بەشداری جامی یۆرۆ و ئۆڵمپیادیشی کرد.
پیدری لە یاریەکەی
بەنفیکا لە چامپیۆنس لیگ بەهۆی پێکانی لە ڕانی چەپیدا توووشی پێکان بوو و ئێستاش
بەهۆی ئەو پێکانەوە دەناڵێنێت.