AM:09:59:20/11/2021
760 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یاری لوتکەی خولی
فەڕەنسا مۆناکۆ و لیل یاریەکەیان بە یەکسان بوون کۆتایهات.
لە یاریەکانی
هەفتەی چواردەیەمی خولی پلە یەکی فەڕەنسا مۆناکۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە
یانەی لیل کرد و یاریەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا بەیەکسانبوون کۆتایهات.
یاریەکە
ڕکابەریەکی زۆری بەخۆیەوە بینی و لیل لە خولەکەکانی 5 و 9 لەلایەن جۆناسان
دایڤیدەوە دوو گۆڵی تۆمارکرد، یانەی مۆناکۆش لە خولەکەکانی 41 و 83 لەلایەن دیاتا
و بن یدەرەوە ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە، مۆناکۆ لە خولەکی 78 وە بە یاریزانێکی
کەمترەوە یاریەکەیان تەواو کرد دوای ئەوەی بافلۆڤیچ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
بەو ئەنجامەش
مۆناکۆ بە 19 خاڵەوە لە پلەی حەوتەمدایە و یانەی لیلیش خاوەنی 17 خاڵەوە لە پلەی
دوانزەیەمدایە.