کچە یاریزانێک بەرپرسێک تاوانبار دەکات و دواتر دیار نامێنێت

AM:09:30:20/11/2021

1404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچە یاریزانێکی تێنسی چینی بەهۆی تاوانبارکردنی بەرپرسێک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی ڕفێنراوە و هیچ هەواڵێک لەسەری نیە.

پینگ شوای کچە یاریزانی تێنسی سەر زەوی چینی پاش ئەوەی بەرپرسێکی

گەورەی پێشووی حکومی بەوە تاوانبارکرد کە دەستدرێژی کردووەتە سەری لەئێستادا فڕێنراوە و دیار نەماوە.

ئەو بەرپرسە چینیەش تائێستا بەهیچ شێوەیەک وەڵامی ئەو تۆمەتانەی نەداوەتەوە کە لەلایەن ئەو ئەستێرە ناودارەی تێنسەوە ئاڕاستەی کراوە.

دەزگای هەواڵی ئەسۆشید پرێس ڕایگەیاند کە دەسەڵاتدارنی وڵاتی چین چاودێریەکی توندیان خستووەتە سەر باسکردنی ئەو بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.

هیزلەر پۆلەر وتەبێژی یەکێتی تێنسی سەر زەوی جیهانیش ڕایگەیاند کە لیژنەی کارگێڕی لەوبارەیەوە لە پەیوەندیدان لەگەڵ یەکێتی تێنسی سەر زەوی چین و یەکێتی کە یاریزانەکانی تێنس و سەلامەتی گیانی ئەو یاریزانە لە پێش هەموو شتێکەوەیە.