ئۆسکار تابارێز دوورخرایەوە

AM:09:04:20/11/2021

1392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاش 15 ساڵ ئۆسکار تابارێز لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای دوورخرایەوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوای لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، دوای 15 ساڵ ئۆسکار تابارێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەیان لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.

ئاشکراشیکردووە، هۆکاری دوورخستنەوەی تابارێز بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی هەڵبژرادەی تۆپی پێی وڵاتەکەیانە لە پالاوتنەکانی مۆندیالی 2022.

یەکێتیەکە سوپاسی تابارێز دەکات بەرامبەر ئەو کارانەی ئەنجامیداوە و ئەو نازناو خەڵاتانەی بۆ هەڵبژاردەکەیان بەدەستیهێناوە.

هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە پاڵاوتنەکانی وڵاتانی ئەرمیکای باشوور بۆ مۆندیالی 2022 لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیدایە بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ لە 14 یاریدا کە چوار بردنەوە و چوار یەکسانبوون و شەش شکستی هەیە.

ئۆسکار تابارێز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە مۆندیالی 2010 لە پلەی چوارەمدابوو، نازناوی کۆپا ئەمریکای 2011ی بەدەستهێنا

خ . ک