لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن لە ئەنجامێکی چاوەرواننەکراودا شکستیهێنا
بەرامبەر ئۆگسبۆرگ.
لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی 12ی خولی ئەڵمانیدا، یانەی بایرن میونشنی
پێشەنگ بوە میوانی یانەی ئۆگسبۆرگ.
دوور لە چاوەڕوانیەکان، ئۆگسبۆرگ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یاریەکەی لە
بایرن میونشن بردەوە، مادی پیدرسۆن و ئاندریە هان لە خولەکەکانی 23 و 35 گۆڵەکانی
ئۆگسبۆرگیان کرد، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە خولەکی 38 تاکە گۆڵەکەی بایرنی تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، بایرن میونشن بە 28 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیدا مایەوە،
ئۆگسبۆرگ 12 خاڵی هەیە و لە پلەی پانزەدایە.
خ . ک