PM:07:09:07/12/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا رۆما بە گۆڵێکی بێوەڵام بەرامبەر
کالیاری شکستی هێنا و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.
لە یارییەکانی هەفتەی 14ی خولی ئیتاڵیا، کالیاری
لە یاریگای خۆیدا میوانداری رۆمای کرد.
لە تایمی یەکەم، کۆنترۆڵی یاریگا زیاتر لەلای
یانەی میوان بوو بەڵام هێرشەکانی کالیاری مەترسیدارتر بوون، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ
گۆڵێک لە تایمەکەدا نەبینرا و بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، هەر لە سەرەتاکان و لە
خولەکی 52 مێهمێت زەکی چێلیک بە کاری سور لە ریزەکانی رۆما کرایە دەرەوە، ئەوەش
وایکرد ئەرکیان قورس بێت، لەو تایمە تەنها بەرگرییان کرد بەڵام نەیتوانی تا کۆتایی
یارییەکە تۆڕی گۆڵەکەیان بپارێزن و کوڕانی کالیاری لە خولەکی 82 لە رێگای
گایتانۆوە گۆڵی بردنەوەیان تۆمارکرد.
سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام بەبردنەوەی
کالیاری کۆتایی پیهات و خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 14 خاڵ لە پلەی 14یەم، رۆماش 27
خاڵی هەیە و پلەی چوارەمی گرتووە.