کلیان رکابەری رۆناڵدۆ دەکات

PM:06:20:07/12/2025

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەند ژمارەیەکی پێوانەیی رۆناڵدۆ نزیکە لەوەی مباپێ تیێپەرێنێت کە دیارترینیان تۆمارکردنی 17 گۆڵە لە یەک وەرزی چامپیۆنزلیگ.

کیلیان مباپێ پاش ئەوەی روویکردە یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا لە بەردەم تێپەراندنی ژمارە تاکەکەسیەکانە بەتایبەت ئەو ئامارانەی پیشووتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆماریکردوون.

رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی لەم بارەیەوە بڵاویکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو ئامارەی رۆناڵدۆ لە ساڵی 2014 لە چامپیۆنزلیگ تۆماریکرد کاتێک لە یەک وەرزی ئەو پاڵەوانێتییەکە 17 گۆڵی تۆمارکرد، ئێستا لەلایە مباپێەوە مەترسی تێپەراندنی لەسەرە بەجۆرێک کیلیان تاوەکوو ئێستا لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان خاوەنی نۆ گۆڵە و ئاسکە فەرەنسییەکە تەنها هەشت گۆڵی ماوە بۆ یەکسانکردنەوەی ئەو ژمارەیە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە کە ئامارێکیتری رۆناڵدۆ بریتییە لە تۆمارکردنی 58 گۆڵ لەیەک ساڵدا بەدرێسی ریاڵ مەدرید کەلە ساڵی 2013 ئەم کارەی ئەنجامداوە، بەڵام مباپێ تاوەکوو ئێستا توانیوێتی لەم ساڵدا 56 گۆڵ تۆماربکات و تەنها سێ گۆڵی ماوە بۆ یەکسانکردنەوەی.