کلاسیکۆ لەسەر ئەستێرەیەک دروستبوو

PM:06:01:07/12/2025

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە چاودێری ماینۆ دەکەن و ئامادەن ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

ئاستە سەرنج راکێشەکەی کۆبی ماینۆ لەگەڵ مانچستەر یونایتد پێشکەشی دەکات بەتەواوی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆخۆی راکێشاوە.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە نزیکەوە چاودێری تواناکانی ئەو ناوەراستکارە 20 ساڵانە دەکەن.

سەرچاوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە کارگێری مانیو لە گرنگی ماینۆ بەتەواوی تێدەگەن هەربۆیە ئامادەنین بە ئاسانی دەستبەرداری ببن.

لەلایەکیترەوە ماوەی گرێبەستی کۆبی ماینۆ لەگەڵ شەیتانە سوورەکان تەنها دوو ساڵی ماوە و هەربۆیە یاریزانەکە خواستی رۆیشتنی هەبێت ئەگەر هەیە لە هاوینی داهاتوودا پەستان بخاتە سەر کارگێری مانیو بۆئەوە دەستبەرداری بن ئەگەرنا لە حوزەیرانی ساڵی 2027 دەتوانێت بەبێ بەرامبەر بڕوات.

ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی شەیتانە سوورەکان بەشداری 82 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.