PM:09:30:20/11/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمۆریم ئەمرۆیم دوپاتیکردەوە پرۆژەی درێژخایەن پێویستی بە ئارامگرتن هەیە
و بەردەوامدەبن لە بەرەوپێشچوون.
رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، لە لێدوانەکانی بۆ
رۆژنامەی زە سەن دەڵێت: سێر جیم راتکلیف کاریگەرییەکی زۆری هەبووە، نەک تەنها
لەسەر شێوازی کارکردنم، بەڵکو لەسەر شێوازی بینینی خەڵک و ئەوەی ئێمە دەیکەین، زۆر
گرنگ بووە بۆ ئێمە.
دەشڵێت: ئەوەی ڕاتکلیف وتوویەتی کە سێ ساڵ لەبەردەممدا هەیە بۆ
رێکخستنەوەی یانەکە، هیچ شتێکی نوێ نییە بۆم، بەو پێیەی لە ڕۆژی یەکەمەوە هەمان
پەیامی پێگەیشتووە، بنیاتنانی پڕۆژەیەکی درێژخایەن پێویستی بە سەقامگیری و ئارامگرتن
هەیە.
وتیشی: هەمیشە ئەنجامی باش گرنگە، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە
هاندەران لەوە تێبگەن کە ڕێگایەکی ڕوونمان هەیە، هەروەها بەردەوام دەبین لە
پەیڕەوکردنی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژووری راهێنەر پڕیەتی لە وێنەی راهێنەری مەزن کە
لە مانچستەر یونایتد کاریان کردووە، سەیرکردنی ئەو وێنانە و بیرکردنەوە لە مێژووە
گەورەکەی ئەم یانەیە هەمیشە هاندەری بوون بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتر.