مانێ: رۆناڵدۆ لە هەموو یاریزانێکی دیکە جیاوازە

PM:08:49:20/11/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانێ جەختیکردەوە کە رۆناڵدۆ لە هەموو یاریزانێکی دیکە جیاوازە و لیڤەرپوولیش هەمیشە لە دڵیدا دەمێنێتەوە.

سادیۆ مانێ، یاریزانی سەنیگالی و یانەی نەسڕی سعودی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ریۆ فێردیناند وتی: کریستیانۆ نمونەیە بۆ هەموو یاریزانێک لە جیهاندا، پێشتر هەرگیز یاریزانی وەکو کریستیانۆم نەبینیوە، بەردەوام یەکەم کەس ئامادەی مەشقەکان دەبێت، عەقلیەتی بردنەوە و پیشەگەری رۆناڵدۆ جیاوازە لە هەموو یاریزانێکی دیکە.

دوپاتیشیکردەوە، پێش ئەوەی بە شێوەیەکی شەخسیی بیناسێت، سەیری تەلەفزیۆنی دەکرد و لە هەواڵەکاندا لەبارەی پیشەیی بوون و عەقڵیەت و جددیاتی رۆناڵدۆی دەخوێندەوە، کاتێک هاتە نەسر و چاوی پێی کەوت، ڕێک هەمان شتی دۆزیەوە، باوەڕپێنەکراوە کە ڕۆژانە چەندە بە زەحمەت کاردەکات و هێشتا ئارەزووی سەرکەوتن و پێشکەشکردنی باشترینەکانی هەیە تەنانەت لە تەمەنی 41 ساڵیدا.

وتیشی: لیڤەرپوڵ یانەیەکی تایبەتە، بۆ من یانەیەکی زۆر تایبەتە، بۆچی؟ نازانم چۆن ڕوونی بکەمەوە، بەڵام هەموو شتێک لەبارەی لیڤەرپوولەوە کاریگەری لەسەر دڵم دەبێت، بەدڵنیاییەوە لیڤەرپوول لە دڵمدایە.

دەشڵێت: مامەڵەی خەڵکی سعودیە زۆر جوانە، ئێوارەیەکی رەمەزان کاتێک مەغریب هات لە دەرەوە بووم، خەڵکی بانگیان دەکرد کە لەگەڵیان نان بخۆم، لێم پرسین ئێوە من ناناسن چۆن رێگە دەدەن بێمە ماڵەکانتان و نان بخۆم، ئەوان نەیاندەزانی من بەنێوبانگم، لەبەر ئەوە بانگهێشتیان دەکردم چونکە بۆ خەڵکی سعودیە ئەو میوان دۆستیە ئاساییە.