PM:01:04:20/11/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن بڕیاریانداوە هەنگاوەکانی نوێ کردنەوەی گرێبەستی ئۆبامیکانۆ خێراتر بکەن چونکە دەزانن ریاڵ مەدرید و پاریس ئارەزووی کڕینی دەکەن.
پاش ئەوەی گرێبەستی دایۆت ئۆبامیکانۆ لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستاش بەفەری نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، یانەکە دەیانەوێت هەنگاوەکانی رازیکردنی ئەو بەرگریکارە خێراتر بکەن.
رۆژنامەی بێڵد بڵاویکردووەتەوە کە بایرن ئامادەن زۆرینەی مەرجەکانی ئۆبامیکانۆ جێبەجێ بکەن لە بابەتی مووچەی ساڵانە و پاداشتی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەم هەنگاوەی یانە باڤارییەکە لە ترسی ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمانە، چونکە ئەو دوو تیپە ئامادەن ئۆفەر پێشکەشی دایۆت ئۆبامیکانۆ بکەن و بیگوازنەوە ریزەکانیان.
بەرگریکارە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 167 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و 10 ئەسیست تۆماربکات.