یانەیەکی ئینگلیزی ڤینیسیۆسی دەوێت

PM:12:19:20/11/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا ڤینیسیۆس بگوازنەوە و بیکەنە شوێنگرەوەی سەڵاح.

دابەزینی ئاستی محەمەد و هەڵکشانی تەمەنی وای لە بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ کردووە بە دوای شوێنگرەوەیەکی گونجاوی ئەو یاریزانەدا بگەرێن.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی لیڤەرپوڵ دەیانەوێت سوود لە خراپی بارودۆخی ڤینیسۆس لەگەڵ ریاڵ مەدرید وەربگرن و لە هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە لیڤەرپوڵ ئامادەن زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانەیان.

گرێبەستی ڤینیسیۆس لەگەڵ مێرێنگی لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت هەربۆیە ئەگەر یانەکەی نەگەنە رێککەوتن سەبارەت بەدرێژکردنەوەی ماوەکەی، ئەگەر زۆرە بیر لە بەرێکردنی بکەنەوە لە ترسی ئەوەی لە داهاتوودا بەخۆڕای نەڕوات.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 338 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 111 گۆڵ و 87 ئەسیست تۆماربکات.