PM:11:52:19/11/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کانسیلۆ ئارەزووی گەڕانەوە دەکات بۆ ئەوروپا
و دەیەوێت لە رێگەی بەنفیکاوە دەستبکات بە ئاڵانگارییەکی نوێ.
ڕاپۆرتە
ڕۆژنامەوانیەکان، بڕیارێکی شۆککەری جواو کانسێلۆی
پورتوگالی، بەرگریکاری یانەی هیلالی سعودی سەبارەت بە داهاتووی ئاشکراکرد، ئەو یاریزانەی کە لە وەرزی 2024 بۆ 2025 بە 30 ملیۆن یۆرۆ لە
مان سیتییەوە چووە یانە سعودییەکە.
رۆژنامەی یەومی سعودی پشتراستیکردووەتەوە، جواو
کانسیلۆ
بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە داهاتووی خۆی لەگەڵ هیلال داوە، بڕیاری داوە لە گواستنەوەی داهاتوودا تیپەکە جێبهێڵێت.
ئاشکرایکردووە، کانسلۆ بەوپەڕی
خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەیە بۆ ئەوروپا، لەپێناو تاقیکردنەوەی ئاڵانگارییەکی نوێ، بە تایبەتیش لە رێگەی
یانەی بەنفیکای پورتوگالییەوە.
باسی لەوەکردووە، یانە پورتوگالییەکەش
ئارەزووی بەدەستهێنانی بەرگریکارە تەمەن 31 ساڵەکە دەکات، بەڵام ئەگەر هەردوولا رازیبن
بە گرێبەستەکە، دەبێت کانسێلۆ موچەکەی کەمبکاتەوە.