چوامینی: برسی نازناوی لا لیگا و چامپیۆنز لیگم

PM:11:45:19/11/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چوامینی دوپاتیکردەوە کە برسی نازناوی لا لیگا و چامپیۆنز لیگە و یاریزانەکانی فەرەنساس دەیانەوێت مۆندیال بکەن بە دیاری بۆ دیشامپ.

ئۆریلیان چوامینی، یاریزانی فەرەنسی و یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانەکانیدا بۆ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی رایگەیاند، هەرچەندە لە سەرەتاوە لەگەڵ ڕیال مەدرید هەموو شتێکی بردەوە، بەڵام هێشتا برسییە و دەیەوێت نازناوی زیاتری لالیگا و چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.

وتیشی: کاتێک ڕیال مەدرید گرێبەستی لەگەڵ کردم، ئامانجیان ئەوە بوو کە من بە شێوازی خۆم یاری بکەم، چوامینی بم، نەک یاریزانێکی داهێنەر بم و جگە لە ڕۆڵی خۆم رۆلی بەرگریکاریش بگێڕم.

دەشڵێت: لە تیپەکەدا هەمووان ڕۆڵی خۆیان بە باشی دەزانن و بە تەواوی ئەنجامی دەدەن، ئەگەر دەستبکەیت بە گۆڕینی شێوازی یاریکردنت لەسەر بنەمای بۆچوونی کەسانی دیکە، یەکسەر خۆت لەدەست دەدەیت، لە کۆتاییدا گرنگ ئەوەیە لە کوێ یاریت کردووە، چەند کاتژمێر یاریت کردووە و چەند نازناوت بەدەستهێناوە.

دەربارەی یاریی کلاسیکۆی وەرزی رابردوو هاندەران فیکەیان لێکرد، ئاماژەی بەوەکرد، سەرەتا ئەوەت لەبیربێت کە لە کلاسیکۆی وەرزی ڕابردوودا وەک بەرگریکار یاریی کردووە و لە پێگەی ئاسایی خۆیدا نەبوو، بەڵام کاتێک یاریگای بەجێهێشت بۆی دەرکەوت کە یارییەکی باشی نەکردووە هەستی بەوە کردووە خەتابار بووە.

دەشڵێت: لەگەڵ یاریزانەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەیانەوێت مۆندیالی 2026 بەدەستبهێنن، دەیانەوێت دوایین مۆندیال بکەن بە دیاری بۆ دیدێر دیشامپی راهێنەر.