ماینۆ مانچستەر یونایتدی توشی شۆککرد

PM:11:39:19/11/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماینۆ گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مان یونایتد راگرتووە و دەیەوێت پەیوەندی بە ناپۆلییەوە بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی کالچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کۆبی ماینۆ، ئەستێرەی ئینگلیزی و یاریزانی مانچستەر یونایتد، ڕەتیکردەوە وەڵامی ئۆفەری کارگێری یانەکە بداتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەوەش بەهۆی گرنگیپێدانی یانەی ناپۆلی بە تواناکانی.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکردووە، ناوی ماینۆ لە سەرووی لیستی ئامانجە سەرەکییەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ناپۆلی دێت لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا.

لەبەر ئەوەش یاریزانەکە گفتوگۆ سەرەتاییەکانی تایبەت بە گرێبەستە نوێیەکەی ڕاگرتووە، چونکە دەبینێت بەدەستهێنانی دەرفەتی یاریکردن ئەستەمە و دەیەوێت چارەنووسی داهاتووی خۆی ڕوون بکاتەوە.

باس لەوەشدەکات، کارگێری مانچستەر یونایتد پێیانوایە ماینۆ خاوەنی توانایەکە کە دەکرێت پشتی پێ ببەسترێت، لەسەر ئەو بنەمایەش ئامادەن مووچەکەی زیاد بکەن ئەگەر ڕازی بێت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.

بەڵام ماینۆی تەمەن 20 ساڵ پێداگیرە لەسەر بژاردەی ڕۆیشتن لە مانچێستەر یونایتد، چونکە دەیەوێت دەرفەتی یاریکردنی بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بەردەوام دەست بکەوێت.

ناوەراستکارە ئینگلیزییەکە لەم وەرزەدا تەنها هەشت یاری کردووە، حەوت یاری لە خولی ئینگلیزی و یارییەک لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا، لەو ماوەیەشدا بە کۆی گشتی 288 خولەکی بەدەستهێناوە.