بینزیمە دەگەرێتەوە ئەوروپا

PM:08:27:19/11/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بینزیمە دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا بگەرێتەوە ئەوروپا بۆ یارییکردن و نزیکترین یانەش لیۆنە.

کەریم بینزیمە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیتیحاد لە هاوینی داهاتوودا کۆتایی پێدێت و لەهەمان کاتدا نایەوێت لەو یانەیە بمێنێتەوە هەربۆیە ئامانجێتی بگەرێتەوە ئەوروپا بۆ یارییکردن.

فۆت مێرکاتۆ ئەوەی ئاشکراکردووە کە لیۆنی فەرەنسی لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو هێرشبەرە دەکەن و ئامادەن لە حوزەیرانی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی بینزیمە پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ لیۆن هەیە و سەرەتای یارییکردنی لەو یانەیە بووە، هەربۆیە پێدەچێت ئەم گواستنەوەیە بەسەرکەوتووی ئەنجام بدرێت.

ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە سعودییەکە بەشداری 71 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 43 گۆڵ و 17 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی بەرزیش پێشکەش بکات.