یانەیەکی گەورە شتیگنی دەوێت

PM:07:48:19/11/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێشکتاش ئامادەیە لە گواستنەوەی زستانەدا تیر شتیگن بەشێوەی خواستن لە بەرشەلۆنە بگوازێتەوە ریزەکانی.

بەرپرسانی یانەی بێشکتاش ئامانجیانە لە گواستنەوەی زستانەدا گۆڵپارێزێکی نوێ بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە یانە تورکییەکە ئامادەن لە مانگی یەکدا مارک ئەندرییە تیر شتیگن بەشێوەی خواستن بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بێشکتاش ئامادەن تاوەکوو کۆتایی وەرز مووچەی شتیگن دابین بکەن و لەهەمان کاتدا بڕگەی کڕینیش لە ئۆفەرکەیدا زیاد بکەن بەجۆرێک لە هاوینی داهاتوودا بە هەشت ملیۆن یۆرۆ بەشیوەی فەرمی بیگوازنەوە ریزەکانیان.

لەلایەکیترەوە گۆڵپارێزەکە ئامانجێتی لە جامی جیهانی ساڵی داهاتوودا پێگەی سەرەکی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەدەست بهێنێتەوە، هەربۆیە دەیەوێت ڕووبکاتە تیپێک لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 422 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 175 یاریدا گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵیتەوە.