بنزیمە: لە یەک کاتدا دەگەڕێمەوە ریاڵ مەدرید

PM:03:57:18/11/2025

288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بنزیمە دوپاتیکردەوە ئەگەر پێرێز داوای لێبکات دەگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید لەبەرئەوەی ناتوانێت هیچ داواکاریەکی رەتبکاتەوە.

کەریم بنزیمەی هێرشبەری فەرەنسی و یانەی ئیتیحادی سعدیە لە نوێترین چاوپێکەوتندا باسی لە داهاتووی و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ریاڵ مەدرید و بارودۆخی هەڵبژاردەی فەرەنسا کرد.

بنزیمە دەڵێت، ریاڵ مەدرید هەمیشە یانەی یەکەممە و باشترین یانەیە لە جیهاندا، ئەگەر فلۆرینتینۆ پێرێز داوام لێبکات ئەوا بە دڵنیاییەوە دەگەڕێمەوە ئەو یانەیە لەبەرئەوەی هیچ کاتێک ناتوانم داواکاری پێرێز رەتبکەمەوە.

دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە پەیوندیەکی بەهێزم لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر هەیە، پێویست ناکات لەبەردەم کامێرکاندا نمایشی پەیوەندیەکانمان بکەین، ڤینیسیۆس یاریزانێکی خەیاڵیە و بەردەوامە لە پێشکەوتن، ئەو یاریزانە دەتوانێت ببێتە خاوەنی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئەگەر بیرکردنەوەی تەنها لەسەر یارییکردن بێت نەک هەندێ بابەتی لاوەکی.

بنزیمە وتی، زەینەدین زیدان راهێنەری ژمارە یەکە لای من، هەموو شتێکی هەیە تا ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، پێشتر لەگەڵ ریاڵ مەدرید سەلماندویەتی کە لە توانایدایە چی بکات.

لە وەڵامی پرسیاری ئەگەری گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا، بنزیمە دوپاتیکردەوە کە ئەو بابەتە زۆر دوورە، ئێستا سەرنجی لەسەر یانەکەیەتی بەڵام لە داهاتوودا ئەگەری رودانی هەموو شتێک هەیە.

خ . ک