بایرن میونشن کێبڕکێی گواستنەوەی گریماڵدۆ دەکات

PM:06:15:14/11/2025

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن بڕیاریداوە کێبڕکێی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ بکات لە گواستنەوەی گریماڵدۆ.

ئەکرەم کۆنۆری رۆژنامەنووسی تورکی لە ئەژماری خۆی دوپاتیکردەوە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەردەوامە لە پەلکێش کردنی ئەستێرەکانی یانە رکابەرەکانی لە خولی ئەڵمانیا.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشكرایکردووە، کارگێڕی یانەی بایرن میونشن لە ئێستادا چاودێری ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆی بەرگریکاری باڵی چەپی ئیسپانی و یانەی بایەر لیڤەرکوزن دەکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانجی یانە باڤاریەکە ئەوەیە بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە ئیمزابکات تا بیکاتە شوێنگرەوەی رافاێل گێرێرۆ کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیان کۆتاییدێت.

دەشڵێت، ئەرکی بایرن میونشن ئاسان نابێت لە گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانیەکە بەهۆی ئەوەی هەریەکە لە یانەکانی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش گواستنەوەی هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج.

ئەمە لە کاتێکدایە، سەرۆکی یانەی بایەر لیڤەرکوزنیش لە ماوەی رابردوودا دوپاتیکردەوە کە بە هیچ شێوەیەک بیریان لەوە نەکردووەتەوە دەستبەرداری گریماڵدۆ ببن و دەیانەوێت گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە.

خ . ک