PM:05:16:14/11/2025
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی کێشە بۆ بەرشەلۆنە دروستدەکات و
ئامادەیە 150 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی ئەلڤارێز خەرجبکات.
لە ماوەی رابردوودا راپۆرتە
رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە سەرۆکایەتی خوان
لاپۆرتا دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو جولیان ئەلڤارێز بگوازنەوە یانەکەیان.
لە نوێترین پێشهاتدا، پێگەی فیچاجێس
ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پلانی گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێزی
ئەستێرە و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی داڕشتووە.
ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە، پلانی یانە
لەندەنیەکە بەشێوەیەکە بڕە پارەیەکی زۆر کە 150 ملیۆن یۆرۆیە پێشکەشی ئەتلەتیکۆ
بکەن بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بۆ یانەکەیان.
ئەوەشی باسکردووە کە چەند بەرپرسێکی یانەی
چێڵسی داوایان لە ئینزۆ فێرناندێزی کاپتنی یانەکەیان کردووە هەموو هەوڵێک بدات
لەپێناو ئەوەی ئەلڤارێزی هاونیشتمانی رازیبکات کە لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە
یانەکەیانەوە بکات.
لە کۆتاییشدا نوسیویەتی، ئەلڤارێز لە
ئێستادا لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ئەوروپاوە چاودێری دەکرێت بەهۆی ئەوەی
ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات و جوڵەی نایابی هەیە لە یاریگادا، جگە لەوەش گۆڵکارێکی
سەرنجڕاکێشە.
خ . ک