ناگلسیمان
نەیشاردەوە دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن و باشترین پێکهاتە بۆ ئەڵمانیا
هەڵبژێرن.
جولیان
ناگلیسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، پێش یارییەکەیان بەرامبەر لوکسمبۆرگ
دەڵێت: ئامادەکاریی باشیان کردووە و دەیانەویت بە بردنەوە بێنە دەرەوە لە یاریگا.
باسی
لەوەشکرد، رەنگە کەمێک گۆرانکاری لە پێکهاتەکەیدا بکات، بەڵام تا ئیستا بڕیاری
کۆتایی نەداوە و لە یارییەکەدا هەمووان دەبینن
کێ یاریی دەکات و کێ لەسەر کورسی یەدەگە.
دوپاتیشیکردەوە، هەر یاریزانێک لە هەڵبژاردەی
ئەڵمانیا لەوە تێدەگات کە یاریی بۆ ناوی وڵاتەکەی دەکات، هەوڵدەدەن
هەمووان بەشداری بکەن و باشترین پێکهاتە هەڵبژێرن.
ناگلیسمان ستایشی ڤۆڵتامادای کرد و وتی:
یاریزانێکی لێهاتووە و بەهرە و توانای نایابی هەیە، هەستی گۆڵکردنی پێشکەوتووە و
یەکێکە لە ئەستێرەکانی ئێستای تۆپی پێ.