خولی ئیتاڵیا.. رۆما بە بردنەوە لە ساسولۆ چووە پلەی دووەم

PM:07:29:26/10/2025

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا رۆما بە تاکە گۆڵێکی پاولۆ دیبالا بردنەوەی بەسەر ساسولۆ بەدەستهێنا.

لە یارییەکی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی رۆما لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ساسولۆ.

تایمی یەکەم، گورگەکانی پایتەختی ئیتاڵیا باشتر دەرکەروتن و دیبالا لە خولەکی 16 گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، رۆما و ساسولۆ چەند گۆرانکارییەکیان ئەنجامدا، بەڵام هیچکام لە گۆرانکارییەکان ئەنجامی یارییەکەیان نەگۆڕی.

سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سودی رۆما کۆتاییهات، بەم بردنەوە رۆما بە کۆکردنەوەی18 خاڵ چووە پلەی دووەمی ریزبەندیی ساسولۆش بە 12 خاڵ پلەی 12ی گرتووە.