خولی ئینگلتەرا.. ئارسناڵ بردیەوە و مان سیتی دۆڕا

PM:07:21:26/10/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە بردنەوە لە کریستال پالاس پێشەنگی بەهێزتر کرد و مان سیتی بە ئەستۆن ڤێلا دۆڕا.

لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری کریستال پالاسی کرد.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 39 گۆڵێکی بۆ ئارسناڵ تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ، سەرەنجامیارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی ئارسناڵ کۆتاییهات.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی مانچستەر سیتی رووبەڕووی ئەستۆن ڤێلا بووەوە و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند، بۆرنمۆس بردنەوەی بەسەر نۆتینگهام بەدەستهێنا.

دوای ئەو ئەنجامانە، ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتر کرد، بۆرنمۆس لە پلەی دووەمدایە و مانچستەر سیتی 16 خاڵ هەیە و لە پلەی چوارەمدا دەبینرێت.

خ . ک