PM:05:35:16/10/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە چووە کێبڕکێی گواستنەوەی یەڵدز و یۆڤانتۆس دەیەوێت
گرێبەستەکەی بە موچەی زیاتر لە سێ هێندە درێژبکاتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت، یانەی یۆڤانتۆسی
ئیتاڵی لە ئێستادا زیاتر لە هەموو کاتێک ترسی لەدەستدانی ئەستێرەی تورکی، کینان یەڵدزی
هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نوێترین پێشهاتدا یانەی بەرشەلۆنەی
ئیسپانیاش سەرسامی خۆی بە تواناکانی کینان دەربریوە، ئەمە جیا لەوەی ئارسناڵ، چێڵسی
و ریاڵ مەدریدیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، یوڤیش وەرزی رابردوو 67 ملیۆن پاوەندی بۆ
فرۆشتنی رەتکردەوە.
دیلۆ سپۆرت دەڵێت؛ لە ترسی یانە زلهێزەکان بەرپرسانی
خانمە پیرەکە لە هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو هێرشبەرەدان و دەیانەوێت موچەی ساڵانەی
بۆ شەش ملیۆن یۆرۆ زیاد بکەن، ئەو بڕەش زیاترە لە سێ هێندەی ئێستای.
کینان یەڵدزی تەمەن 20 ساڵ، لەم وەرزەدا بە درێسی یۆڤانتۆس
توانیویەتی پێنج گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات بە بەشدارییکردن لە 12 یاریی.