PM:02:26:13/10/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دانی ئۆلمۆ لە ماسولکەکانی قاچی چەپیدا
تووشی پێکانبووە و بەشداریکردنی لە کلاسیکۆدا گومانی لەسەرە.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێگەی فەرمی
خۆیان بڵاویانکردەوە، دانی ئۆلمۆی ئەستێرەی هێڵی هێرشبردنی یانەکەیان تووشی
پێکانبووە لە ماسولکەکانی قاچی چەپیدا.
یانەکە ئاماژەی بەوەداوە کە دوای پشکنینە
پزیشکیەکان دەرکەوتووە پێکانەکەی ئۆلمۆ زۆر مەترسیدار نییە بەڵام گەڕانەوەی بۆ
یاریگاکان دەگەڕێتەوە سەر زوو یان دڕەنگ چاکبونەوە لە پێکانەکەی.
هەرچەندە یانە کەتەلۆنیەکە ماوەی
دوورکەوتنەوەی ئۆلمۆی دیاری نەکردووە بەڵام بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان بێت بەشداری
کردنی ئەو یاریزانە لە یاریی کلاسیکۆدا زۆر کەمە کە بڕیارە لە 26ی ئەم مانگە
بەڕێوەبچێت.
دانی ئۆلمۆ لەم وەرزەدا تا ئێستا بەشداری
10 یاریی یانەکەی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، بەشدار بووە لە سێ گۆڵدا بە
تۆمارکردنی گۆڵێک و دروست کردنی دوو گۆڵ.
خ . ک