جامی شەنگەهای.. ڤاچیرۆت بە بردنەوە لە ئارسەری ئامۆزای بووە پاڵەوان

PM:06:26:12/10/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شەنگەهای ڤاچیرۆت بە بردنەوە لە ئارسەر بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نازناوی بەدەستهێنا.

لە یاریی کۆتایی جامی شەنگەهای بۆ تێنسی سەرزەوی، ڤالنتێن ڤاچیرۆی مۆناکۆیی و ئارسەر ریندرکنیچی فەرەنسی کە ئامۆزای یەکترن رووبەڕووی یەکبونەوە.

ئەو دوو یاریزانە لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بردنەوەیان بەسەر جۆکۆڤیچ و مێدڤیدێڤ بەدەستهێنا و بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا رووبەڕووی یەکبونەوە لە یاریی کۆتاییدا.

لەم یارییەدا، کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی ئارسەر کۆتاییهات بەڵام ڤاچیرۆت کۆمەڵەکانی دووەم و سێیەمی بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

سەرەنجام دوای دوو کاتژمێر و نۆ خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە و بۆ یەکەمین جار لە مێژوویدا توانی نازناو بەدەستبهێنێت.

ڤاچیرۆت کە لە پلەی 204ی ریزبەندی جیهاندا بوو بە بردنەوەی ئەو یاریە هەزار خاڵی وەرگرت و ئێستا چووەتە پلەی 92 لە ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەویدا.

خ . ک