راهێنەری رۆما و ئینتەر پێش یارییەکەیان چیی دەڵێن؟

PM:09:49:17/10/2025

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گاسپێرینی رایگەیاند یارییەکەیان سەخت دەبێت و کیڤۆ پێیوایە رۆما لەرووی بەرگریکردن و هێرشبردنەوە نایابە.

پێش یاریی نێوان رۆما و ئینتەر میلان، راهێنەری هەردوولا قسەی خۆیان لەسەر یارییەکە و دۆخی تیپەکەیان کرد.

لە سەرەتادا گاسپێرێنی راهێنەر گورگەکان وتی: ئامادەکاری باشمان بۆ یارییەکە کردووە، یارییەکی سەخت و دژوارمان لەپێشە و دەمانەوێت بە بردنەوە لێی بێینە دەرەوە.

وتیشی: راهێنەری ئینتەر میلان بەتوانایە و ئەوان دەتوانن کێشەمان بۆ دروست بکەن، هەمیشە رووبەرووبوونەوی نێوان ئەو دوو تیپە سەخت بووە و دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان یەکەم یاریی ئاسان نییە.

دوپاتییکردەوە، بە گشتی توانای جەستەیی یاریزانەکانی لە دۆخێکی باشدایە، راستە چەند پێکانێکیان هەیە، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە و دەبێت بە باشی مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

لە بەرامبەردا کیڤۆی راهێنەری ئینتەر میلان دەڵێت: دوای پشووی نێودەوڵەتی سەرجەم یاریزانەکان بە تەندروستی و بێ کێشە گەڕانەوە، هەندێک یاریزان دوو یاری تەواویان ئەنجامدا، بۆیە ئێمە ڕۆژانی پشووی زیادەمان پێدان بۆ ئەوەی دڵنیابن لە ئامادەیی تەواویان.

جەختیشیکردەوە، ئەو ئارەزووی یارییکردنی رۆما دەکات و بە تیپێکی نایابیان دەزانێت لە رووی بەرگری و هێرشبردنەوە، ئەوەش بۆ کارەکانی رانێری و دواتر گاسپێرینی دەگەڕێتەوە.

کیڤۆ جەختیشیکردەوە، تورام لە دۆخێکی باشترە، دەستی کردووە بە ڕاکردن و جوڵە، بەم زووانە دەست بە ڕاهێنانەکان دەکات، هیوادارن بەم زووانە بگەڕێتەوە یاریگاکان، بەڵام سۆمەر ئامادەیە بۆ یارییکردن.