رۆناڵدۆ کەی دەگاتە 1000 گۆڵ؟

PM:06:15:17/10/2025

480 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیرەکی دەستکرد پێشبینی دەکات رۆناڵدۆ پێش دەستپێکردنی مۆندیال ژمارەی گۆڵەکانی بگەیەنێتە هەزار.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی تا ئەم ساتە 948 گۆڵی لە کاروانە وەرزشیەکەیدا بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەکانی ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد و یۆڤانتۆس و نەسر و سپۆرتینگ.

ئەو یاریزانە خەونی ئەوەیە ببێتە یەکەم یاریزانە لە یارییە فەرمییەکاندا ژمارەی گۆڵەکانی بگەیەنێتە هەزار گۆڵ و لە ئێستاشدا بەردەوام چاوەکان لەسەر ژمارەی گۆڵەکانی ئەو یاریزانەیە.

زیرەکی دەستکرد پیشبینی دەکات ئەستێرە پۆرتوگالیەکە پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2026 ژمارەی گۆڵەکانی بگەیەنێتە هەزار گۆڵ و بە خەونە گەورەکەی بگات کە تەنها 52 گۆڵی ماوە.

زیرەکی دەستکرد پێیوایە ئەگەر کریستیانۆ لەسەر رێژەی گۆل تۆمارکردنی ئێستای بەردەوام بێت ئەوا لە پێش هاوینی ساڵی 2026 واتا پێش مۆندیالی 2026 دەتوانێت ژمارەی گۆڵەکانی بگەیەنێتە هەزار گۆڵ بەشێوەیەک کە چاوەڕێ دەکرێت تا ئەو کاتە 51 یاریی تر بە درێسی یانەکەی و هەڵبژاردەکەیەوە ئەنجامبدات.
خ . ک