PM:05:18:12/10/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زیدان دوپاتیکردەوە دەگەڕێتەوە بۆ کاری
راهێنەرایەتی و خەونی ئەوەیە ببێتە راهێنەری فەرەنسا.
زەینەدین زیدانی ئەستێرەی پێشووی
هەڵبژاردەی فەرەنسا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆپ سپۆرت بڵاویکردەوە
کە بە دڵنیاییەوە دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی پێشووی کە راهێنەرایەتیە.
زیدان دوپاتیکردەوە، خەون و ئامانجی
ئەوەیە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا وەربگرێت ئەوەش پلانە
سەرەکییەکەیەتی بەڵام چاوەڕێ دەکات تا بزانێت لە داهاتوودا چی روودەدات.
زیدان وتی، کاتێک وازی لە یارییکردن هێنا
نەیدەویست ببێتە راهێنەر بەلام دوای ئەوەی بەشداری چەند تاقیکردنەوەیەک کرد
بڕیاریدا بڕوانامە لە راهێنەرایەتیدا بەدەستبهێنێت، بە دڵنیاییشەوە شانازی بە
مارسێلۆ لیپیەوە دەکات چونکە زۆرترین شت لەو راهێنەرەوە فێربووە، ئەنچیلۆتیش
کاریگەری هەبووە لەسەری و بەردەوام هاوکاری کردووە.
وتیشی، کاتێک یاریزانی یۆڤانتۆس بووم لە
هەموو یارییەکدا داوای بردنەوەیان لێدەکرین ئەوەش منی سەرسام کرد، ئەگەری
گەڕانەوەش بۆ ئەو یانە ئیتاڵیە لە داهاتوودا بەدوور نازانم بەڵام ڕوون نییە چ
ئەرکێکم دەبێت.
خ . ک