چێڵسی نرخی ئینزۆی بۆ ریاڵ مەدرید دیاریکرد

PM:04:51:12/10/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی نرخی 115 ملیۆن یۆرۆی بۆ ریاڵ مەدرید دیاریکردووە ئەگەر نیازی گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزی هەیە.

لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید پلانی گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزیان داڕشتووە لەسەر داوای چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری یانەکەیان.

پێگەی فوتبۆڵ ئینسایدەر ئاشکرایکردووە، یانەی چێلسی ئینگلیزی تەنها لە یەک کاتدا ئامادەیە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بە ریاڵ مەدرید بفرۆشێت ئەگەر بڕی 115 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش بکەن.

ئەو پێگەیە نوسیویەتی، کێشەی یانەی شاهانە ئەوەیە بۆ گواستنەوەی ئینزۆ دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ چێڵسی بکات چونکە هیچ مەرجێکی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نییە و لەو کاتەشدا یانە لەندەنیەکە داوای 115 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

رونیشیکردووەتەوە، هەرچەندە ئینزۆ گرێبەستی تا ساڵی 2032 لەگەڵ یانەی چێڵسی هەیە بەڵام لە چەند مانگی داهاتوودا کارگێڕی ریاڵ مەدرید هەوڵەکانیان بەمەبەستی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵیدا دەستپێدەکەن.

خ . ک