PM:03:45:12/10/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ دوپاتیکردەوە رۆناڵدۆ نمونەی
باڵایەتی و پێویست ناکات بچنە بابەتی ژیانی تایبەتی هیچ یاریزانێکەوە.
کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی
ریاڵ مەدرید لە لێدوانیکیدا بۆ رۆژنامەی لیکیپ رایگەیاند، کریستیانۆ رۆناڵدۆی
ئەستێرەی پۆرتوگالی هەمیشە نمونەی باڵای بووە.
مباپێ دەڵێت، من زۆر بەختم هەیە کە قسە
لەگەڵ رۆناڵدۆ دەکەم چونکە سوودێکی زۆری پێگەیاندووم و بەردەوام ئامۆژگاریم دەکات،
ئەو گەوهەرێکی گەورەی مێژووی ریاڵ مەدریدە و هەمووان لەو یانەیە خەونی پێوە
دەبینن.
دەشڵێت، من نامەوێت ببمە وێنەیەکی
هاوشێوەی رۆناڵدۆ بەڵکو ئامانجم ئەوەیە وەک سەرکردەیەکی گەورە هاوکاری
هەڵبژاردەکەم بم بەو شێوازە تایبەتەی کە خۆم دەمەوێت.
دوپاتیشیکردەوە کە هیچ کەسێک پێویست ناکات
بچێتە ناو ژیانی تایبەتی یایزانان چونکە ئەوە لە دەرەوەی یاریگایە و تایبەتە بە
خۆی، بە نمونە لامین یاماڵ بەهرەمەندێکی زۆر زۆر نایابە بەڵام رۆژنامەکان باس لە
ژیانە تایبەتەکەی دەکەن لە کاتێکدا پێویستە تەنها وەک یاریزانێکی ناو یاریگاکان
بیبینن.
خ . ک