فلیک زیانەکانی بلاوگرانا کەمدەکاتەوە

PM:03:13:12/10/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک و یاریزانە لاوەکان زیانەکانی دورکەوتنەوەی بەرشەلۆنەیان لە یاریگای خۆی کەمکردووەتەوە و ژمارەیکی زۆر هاندەریان کۆکردووەتەوە.

بەرشەلۆنە بەردەوامە لە کۆکردنەوەی هاندەرانی سەرەڕای دوورکەوتنەوە لە یاریگا مێژووییەکەی، داهاتەکەی 175 ملیۆن یۆرۆیە، کە 21 ملیۆن یۆرۆ زیاترە لەو بڕە پارەی پێشبینیکراوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، بەرشەلۆنە پێشبڕکێ لەگەڵ کات دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵە ڕاستەقینەکەی کە سپۆتیفای کامپ نۆیە، لەبەر هەردوو هۆکاری دەروونی و ئابووری.

یانەکە هەرگیز ئەو ڕاستییەی نەشاردۆتەوە کە دوورکەوتنەوە لە یاریگای خۆی و گواستنەوەی یارییەکانی بۆ یاریگای لویس کۆمپانێس یان مۆنجویک، کاریگەری نەرێنی لەسەر بودجەکەی دەبێت بە نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ و ڕەنگە زیاتریش.

ئاس ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو تیپە گەنج و بە جۆش و خرۆشەی ئێستای بلاوگرانا بە سەرۆکایەتی هانسی فلیک یارمەتی کەمکردنەوەی ئەم کاریگەرییە داراییەیان داوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی یانەکە وەرزی ڕابردوو بە سەرکەوتوویی سێ نازناوی بەدەستهێنا.

ئاشکراشیکردووە، بەپێی پێشبینییەکان بۆ وەرزی 2024 بۆ2025، دەبوو بەرشەلۆنە 154 ملیۆن یۆرۆ داهاتی یاریگاکان بەدەستبهێنێت، بەڵام دواتر دەرکەوتووە، کە 21 ملیۆن یۆرۆ زیاترە لەوەی پێشبینی دەکرا و جیاوازییەکی زۆر بەرچاو نییە لەگەڵ ئەو 229 ملیۆن یۆرۆیەی یانەکە لە وەرزی کۆتاییدا لە کامپ نو بەدەستیهێنا.