PM:02:38:12/10/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن بە باشترین
یانەی مانگی رابردوو دیاریکران و ئینتەریش لە پلەی دووەمدایە.
پێگەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و
مێژووی تۆپی پێ باشترین یانەکانی مانگی رابردووی جیهانی دیاریکرد، ریزبەندییەکە بە
پێی ئەنجامی یانەکان دیاریکراوە لە سەرەتای مانگی نۆ تا کۆتایی هەمان مانگ.
یانەکانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و بایرن
میونشنی ئەڵمانی بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندییەکەدان، یانەی ئینتەر
میلانی ئیتاڵی 52 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدایە.
هەریەکە لە یانەکانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و
پالمێراسی بەرازیلی 44 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی سێیەمدا دەبینرێن بە پێی ئەو
ئەنجامانەی لەو مانگەدا هەیانبووە.
لە ساڵی 2025دا، بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید
هەریەکەیان دوو جار بوونەتە باشترین یانەی مانگ، هەر لە ئەمساڵدا حەوت جار
یانەکانی ئەوروپا و دوو جار یانەکانی ئەمریکای لاتین بە باشترینی مانگ دیاریکراون.
خ . ک