یانەیەکی ئیسپانی گۆنزالۆ گارسیای دەوێت

PM:02:06:12/10/2025

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ بیتس دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا بەشێوەی خواستن گۆنزالۆ گارسیا لە ریاڵ مەدرید بگوازنەوە ریزەکانیان.

پاش ئەوەی گۆنزالۆ گارسیا لە مۆندیالی یانەکان درەوشایەوە بەڵام پاش ئەوە لەلایەن چابی ئەلۆنسۆی راهێنەرە پشتگوێ خراوە و بەجۆرێک کەمترین خولەکی یارییکردنی پێدەدرێت.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە ریاڵ بیتس پلانیان داناوە لە گواستنەوەی زستانەدا ئەو هێرشبەرە بەشێوەی خواستن بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە بیتس ئامادەیە مووچەی ساڵانە ئەو یاریزانە بدات و لە هاوینی داهاتوویشدا بیگەرێنێتەوە ریاڵ مەدرید.

لەلایەکیترەوە ئەگەر گارسیا رازی بێت بە چوونی بۆ ریاڵ بیتس ئەگەر زۆرە مێرێنگی رێگری لە رۆیشتنی نەکەن، چونکە یانەکە بژاردەی زۆری لەو پێگەیەدا هەیە و رۆیشتنی لە ئێستادا لە سوودی ریاڵ مەدریدە.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەی شاهانە بەشداری 73 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 30 گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات.