PM:01:20:12/10/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ بیر لەوەدەکاتەوە لە
گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا کاماڤینگا لە ریاڵ مەدرید بگوازێتەوە ریزەکانی.
بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵ ئامانجیانە
بەردەوامی بدەن بە گواستنەوەی ئەستێرەکانی ئەوروپا بە ئامانجی ئەوەی بتوانن
بۆماوەیەکی درێژ رکابەری بەدەست هێنانی نازناوەکان بکەن.
پێگەی تی بی ئار فتبۆڵ بڵاویکردووەتەوە
ریدز ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا ئیدواردۆ کاماڤینگا لە ریاڵ مەدرید بگوازنەوە
ریزەکانیان.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە
لیڤەرپوڵ ئامادەن لەم پێناوەدا زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن.
پێگەکە ئەوەیان ئاشکراکردووە کە ئاستی
ناوەراستکارەکە لەم وەرزەدا چارەنووس ساز دەبێت، بەجۆرێک ئەگەر ئاستی بەرز پێشکەش
نەکات ئەوا ئەگەر زۆرە ریاڵ مەدرید بیر لەوە بکەنەوە دەستبەرداری ببن.
ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانەی
شاهانە بەشداری 185 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و 10 ئەسیست
تۆماربکات.