هالاند ژمارەیەکی پێوانەی نوێی تۆمارکرد

PM:12:43:12/10/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هالاند بە تۆمارکردنی هاتریک بەرامبەر بە ئیسرائیل ژمارەی پێوانەی ئەستێرەکانی ئەوروپای تێپەراند لە گەیشتن بە گۆڵی ژمارە 50.

پاش ئەوەی ئیرلینگ هالاند بەرامبەر بە ئیسرائیل توانی هاتریک تۆماربکات و لە یاری رابردووشیان بەدرێسی نەرویج توانی پێنج گۆڵ دژی مۆڵدۆڤیا تۆماربکات بەم شێوەیە ژمارەی پێوانەیی ئەستێرەکانی ئەم سەردەمەی تێپەراند.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئۆپتا هالاند بەشێوەیەکی سەرسورهێنەر توانیوێتی ئەفسانەکانی ئەم سەردەمە تێپەڕێنێت لە گەیشتنی بە گۆڵی ژمارە 50 بەدرێسی وڵاتەکەی.

تۆڕەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئیرلینگ هالاند پێویستی بە 46 یاریی بوو بۆئەوەی 50 گۆڵ بەدرێسی نەرویج تۆماربکات، لەکاتێکدا هاری کەین بە 71 یاری و مباپێ بە 90 یاریی و لیڤاندۆڤسکی بە 90 یاری و میسی بە 107 یاری و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە 114 یاریی گەیشتوونەتە ئەو ژمارە گۆڵەی هالاند بەدرێسی وڵاتەکانیان.