بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکیان دەفرۆشن

PM:12:07:12/10/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی نوێ نەکەنەوە و وەرزی داهاتوو بەشێوەی خۆڕای یانەکەیان بەجێدەهێڵێت.

هەڵکشانی تەمەنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بۆ 37 ساڵ و دابەزینی توانای جەستی و هونەری لەناو یاریگادا وای لە بەرپرسانی بەرشەلۆنە کردووە بیر لە بەڕێکردنی ئەو یاریزانە بکەنەوە.

رۆژنامەی سپۆرت نوێترین پێشهاتی سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هێرشبەرە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە بلەوگرانا گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی نوێ ناکاتەوە و وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە بەشێوەی خۆڕای یانەکە بەجێدەهێڵێت.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە بەئەگەرێکی زۆرەوە بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە ناتوانن هێرشبەرێکی گەورە بۆ جێگاکەی بگوازنەوە بەهۆی کێشەی داراییەوە، هەربۆیە هەوڵ دەدەن لەرێگەی ئەکادیمیای لاماسیاوە کەلێنی نەبوونی لیڤاندۆڤسکی پربکەنەوە.

ئەستێرە پۆڵەندییەکە لە حوزەیرانی ساڵی 2022 لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کردوو و لەگەڵ ئەو یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 156 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 105 گۆڵ و 20 ئەسیست تۆماربکات.