AM:11:18:12/10/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارتینێز
رایگەیاند بردنەوەیەکی باشیان بەدەست هێناوە و یاریزانە جێگرەوەکانی زۆرباش
مامەڵەیان کردووە.
رۆبێرتۆ
مارتینێز پاش بردنەوەیان لە ئیرلەندا وتی باش دەمانزانی یارییەکی ئاسان
چاوەڕوانمان ناکات، چونکە تیپی بەرامبەر گەشەیەکی باشیان کردووە و ئێستا یەکێکن لە
هەڵبژاردە باشەکانی ئەوروپا.
وتیشی ئەوەی
گرنگبوو یاریزانەکانم یارییەکی بە کۆمەڵیان ئەنجامدا و لە ساتێکی لەم شێوەیە کە
هێرشبەرەکان ناتوانن ئەنجامەکە یەکلای بکەنەوە گۆڵی یاریزانانی ناوەراست زۆر
گرنگە.
مارتینێز
جەختی لەوەشکردەوە کە یاریزانە جێگرەوەکانی پێچەوانەی رابردوو ئێستا کاریگەری
گەورە لەسەر ئەنجامی یارییەکانمان دروست دەکەن و هیوادارم لەسەرم ئەم ئاستە
بەردەوامبن.
راهێنەرەکەی
پورتوگال ئاماژەی بە لەدەستدانی لێدانە سزاکەی رۆناڵدۆ کردوو و وتی لە تۆپی پێدا
ئەم جۆرە رووداوانە ڕوودەدەن هیچ لە گەورەی کریستیانۆ کەم ناکاتەوە.
لە کۆتاییدا
رۆبێرتۆ مارتینێز باسی گۆڵەکەی جواو نیڤێسی کردوو و وتی گۆڵەکەی پیشکەشی دیگۆ جۆتا
کرد و نیڤیس وەک سەرجەم هاوڕێکانی تری بەوەفایە بۆ جۆتا.