دی لا فۆنتی باسی ئاستی یاریزانەکانی دەکات

AM:10:38:12/10/2025

48 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی لافۆنتی ئاماژەی بەوەکرد نابێت ستایشەکان تووشی لە خۆبایبونیان بکەن چونکە بۆ ئەنجامدانی کاری گەورە پێویستان بە هەڵدانی بەردەوامە.

لویس دی لا فۆنتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا پاش بردنەوەیان لە جۆرجیا ئاماژەی بەوەکرد کە خۆشحاڵە خاوەنی یاریزانی باشە لەسەرجەم پێگەکان و کە هەرکاتێک بیەوێت دەتوانن جیاوازی دروست بکەن.

وتیشی بێگومان هەر یاریزانێکمان تووشی پێکانبێت کاریگەری خۆی لەسەر ئاستی تیپەکە دەبێت، بەڵام ئەوەی گرنگە ئێمە یارییەکی بە کۆمەڵ لەناو یاریگادا پشان بدەین.

راهێنەرەکەی ماتادۆر ئاماژەی بەوەکرد کە دەیانتوانی بەرامبەر جۆرجیا گۆڵی زیاتر تۆماربکەن بەڵام ئەوەی گرنگبوو بەدەست هێنانی سێ خاڵەکەیە.

دی لافۆنتی ئەوەی ئاشکراکرد کە نابێت ستایشەکان تووشی لەخۆبایبوونیان بکات چونکە بۆ ئەنجامدانی کاری گەورە پێویستە بەردەوام لە هەوڵداندابن.

لە کۆتاییدا راهێنەرەکەی ئیسپانیا باسی دانی ئۆلمۆی کردوو و وتی هیچ راپۆرتێکی پزیشکیم پێنەگەیشتووە کە باسی پێکانەکەی بکات، بەڵام لە راهێنانەکان هەستی بە ئازارکردوو و بڕیارماندا لەم یارییەدا دووری بخەینەوە.