AM:09:44:12/10/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گراهام
ئارنۆڵد رایگەیاند هەنگاوی یەکەمیان بەسەرکەوتووی تێپەراند و لە ئێستاوە کاتی
کارکردنە بۆ بڕینی هەنگاوی دووەم بەرامبەر سعودییە.
گراهام
ئارنۆڵد پاش بردنەوەیان لە ئیندۆنیزیا وتی لە تایمی یەکەمدا فشارێکی زۆرییان لەسەر
دروست ببو، بەڵام خۆشبەختانە توانیمان پارێزگاری لە خانە گۆڵەکەمان بکەین.
وتیشی
یاریزانەکانم بە گشتی توانیان مامەڵەیەکی دروست ئەنجام بدەن و گۆڕانکارییەکانی
تایمی دووەمیش بەشێکی گرنگی گۆڕینی ئەنجامەکە بوون.
گراهام جەختی
لەوەکردەوە کە هەنگاوی یەکەمیان بڕیوە بەسەرکەوتووی و لە ئێستاوە کاتی ئەوەیە کار
بکەین بۆ بڕینی هەنگاوی دووەم بەرامبەر سعودییە.
راهێنەرەکە
ئەوەی ئاشکراکرد کەلە راهێنانەکانیش ئاستی زیدان ئیقباڵ سەرسامی کردووە هەربۆیە
دڵنیابووە لەوەی بەشداری پێبکات کاری باش ئەنجام دەدات.
لە کۆتاییدا
گراهام ئارنۆڵد وتی بۆ یاریی داهاتوو بێگومان ئەیمەن حوسێن دەگەرێتەوە و دەبێتە
بژاردەیەکی باش بۆ هێڵی هێرشبردن.