AM:09:07:12/10/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یارییەکانی
خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە ئەتڵانتا یونایتدی بردەوە.
لە خولی
ئەمریکا و لە هەفتەی 20 ئینتەر میامی لە یاریگای چەیس میوانداری لە ئەتڵانتا یونایتد
کرد.
لە تایمی
یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون و توانیان لە خولەکی 39 لەرێگەی لیۆنێل میسی گۆڵی
یەکەم تۆماربکەن.
هەرچەندە تیپی
میوان هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، بەڵام
سەرکەوتوونەبوون و سەرئەنجام نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی میامی کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا
کوڕانی ماسکیرانۆ بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان و بە جۆرێک لە خولەکی 52 و 61 دوو
گۆڵی یەک لە دوای یەکیان لەرێگەی ئەلباو و سوارێزەوە تۆمارکرد.
یاریی
بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 87 کاتێک میسی دووبارە گەرایەوە بۆسەر خانەی گۆڵی تیپی
میوان و دووەم گۆڵی خۆی و چوارەمی تیپەکەی تۆمارکرد.
سەرئەنجام
یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی ئینتەر میامی کۆتایی هات و بەم
بردنەوەیە خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 62 خاڵ و لە پلەی سێیەمدان و ئەتڵانتا
یونایتدیش لە پلەی 14دایە بە 27 خاڵ.