جامی شەنگەهای.. مێدڤیدێڤ بە بردنەوە لە لێرنەر تیان گەیشتە چارەکی کۆتایی

PM:01:26:09/10/2025

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شەنگەهای مێدڤیدێڤ بە بردنەوە لە لێرنەر تیان گەیشتە چارەکی کۆتایی و موسێتی ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شەنگەهای بۆ تێنسی سەرزەوی، دانێل مێدڤیدێڤی روسی بەرامبەر لێرنەر تیانی ئەمریکی یارییکرد.

یارییەکە لە سەرەتاوە کیبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی میدڤیدێڤ کۆتاییهات بەڵام لێرنەر تیان بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، مێدڤیدێڤ باشتر بینرا و بە ئەنجامی شەش بە جوار گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، سەرەنجام دوای دوو کاتژمێر و 51 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، لۆرینزۆ موسێتی ئیتاڵی رووبەڕووی ئۆگێر ئەلیاسیمی کەنەدی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند، دی مینۆر لە بورگێسی بردەوە.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەریەکە لە مێدڤیدێڤ و ئەلیاسیم و دی مینۆر گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، لێرنەر تیان و موسێتی و بۆرگێس ماڵئاواییانکرد.

خ . ک