PM:04:48:08/10/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مایکڵ شوماخەری ئەفسانەی فۆرمولا وەن بارودۆخی باش نییە و چیتر ناتوانێت قسەبکات.
مایکڵ شوماخەر کە حەوت جار پاڵەوانی فۆرمۆلا وەن
بووە، نزیکەی 12 ساڵ لەمەوبەر بەهۆی رووداوێکی سەختی خلیسکانێی سەر بەفر، لە چاوی
خەڵکی و کامێراکان دوورکەوتووەتەوە و دەوترێت لەئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە.
فیلیکس گۆرنەر، رۆژنامەنووسێکی
ئەڵمانییەکە کە نزیکە لە بنەماڵەی شوماخەر، جەختی لەوە کردەوە، مایکل چیتر
ناتوانێت قسە بکات و ناتوانێت بیرکردنەوەکانی لە رێگەی زمانیەوە دەرببڕێت.
وتیشی: ئەمە دۆخێکی زۆر
دڵتەزێنە، ئەو پاڵەوان بوو، هەروەها کۆڵنەدەر بوو، ئێستاش هەموومان بە هیواوە چاوەڕێین
بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە، بەڵام چیتر دۆخی باش نییە و پێدەچێت جارێکی دیکە نەیبینینەوە.
میدیاکانی ئەڵمانیا
پێشتر باسان لەوەکردووە، بەهۆی سەختی رووداوەکەیەوە و ئەو زیانانەی بەر ئەفسانەکەی
فۆمولا وەن کەوتووە، تیمێکی 15 کەسی 24 کاتژمێر چاودێری شوماخەر دەکەن، چونکە
پێویستی بە چاودێری بەردەوام هەیە و کاریگەرییەکانی برینەکانی بە ڕوونی پێوە دیارە.
ئەوەی سەرنجڕاکێشە، لەو
کاتەوەی مایکڵ شوماخەر تووشی رووداوەکە بووە، خێزان و هاوسەرەکەی دۆخ و ژیانی
ئەوەیان بە شاراوای هێشتووەتەوە و رێگەیاننەداوە هیچ وێنەیەک یان زانیارییەکی زۆر
ورد لەسەری بڵاوبکرێتەوە.