AM:09:02:07/10/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی شەنگەهای مێدڤیدێڤ بە بردنەوە لە
داڤیدۆڤیچ گەیشتە قۆناغی چوارەم و زڤیرێڤ بە ئارسەر دۆڕا و ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی شەنگەهای
بۆ تێنسی سەرزەوی، دانێل مێدڤیدێڤی روسی بەرامبەر ئەلیخاندرۆ داڤیدۆڤیچی ئیسپانی
یارییکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، میدڤیدێڤ بە ئاستێکی
نایابەوە دەرکەوت و بە ئەنجامای شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.
لە کۆمەڵەی دووەمدا هەردوو یاریزانەکە
کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد و داڤیدۆڤیچ هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا
بڵام ئەو کۆمەڵەیەش بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی مێدڤیدێڤ کۆتاییهات.
سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 50 خولەک
مێدڤیدێڤ یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە داڤیدۆڤیچ بردەوە و سەرکەوتنی
بۆ قۆناغی چوارەم بەدەستهێنا.
لە هەمان قۆناغ، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی
رووبەڕووی ئارسەری فەرەنسی بووەوە و بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک بەرامبەر دوو کۆمەڵە
یارییەکەی پێدۆڕاند و ماڵئاواییکرد.
خ . ک